ناس کورد-
دادگاى فیدراڵى عێراق ئەندامێتى مشعان جبورى سەرکردە لە هاوپەیمانى سیادەى سوننەکان لە پەرلەمان هەڵوەشاندەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەکى ئاگادار بە "ناس" ى وت "دادگا بڕیارى هەڵوەشاندنەوەى ئەندامێتى جبورى دەرکردووە لەپەرلەمان، بەهۆى سکاڵایەکەوە کە پێشتر قوتەیبە جبورى لەدژى بەرزیکردووەتەوە".
وتیشى میقدام جومەیلى لە شوێنى مشعان جبورى دەبێتە ئەندامى پەرلەمانى عێراق.
لاى خۆیەوە، جبورى لە تویتێکدا ئاماژەى بەوەکرد، فشارى رکەبەرە سیاسییەکانیان وایکردووە بڕیارى لەو شێوەیە بدرێت.