گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کەشناسیی هەرێم وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی خۆڵبارینی ڕاگەیاند

2022.05.16 - 13:32
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسیی هەرێم وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی خۆڵبارینی ڕاگەیاند

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ کاریگەری شەپۆلی خۆڵبارین لە هەرێم لاواز دەبێت، جگە لە سنوری گەرمیان کە کەمبوونەوەی کاریگەرییەکە دەکەوێتە سبەینێ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کەشناسیی هەرێم (دووشەممە 16-5-2-2022) ڕایگەیاند، "لەئەنجامی کاریگەری ئەو نزمە پەستانەی کە باشووری رۆژئاوای عێراقەوە دروست بوو، بووە هۆی بەرزبوونەوەی خێرای باو تۆز و خۆڵ کە زۆربەی ناوچەکانی ناوەراستی عێراق و بەشێکی هەرێمی کوردستانی گرتەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێشبینی دەکەین لە کاتەکانی ئێوارەی ئەمرۆ کاریگەری لەسەر ئەم ناوچانەش کەم ببێتەوە تەنها ناوچەکانی  گەرمیان نەبێت تاکو بەیانی کاریگەری بە لاوازی دەمینێتەوە"