ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر تاوانێکی کوشتن بڵاوکردەوە کە تێیدا کەسێک لەلایەن براکەیەوە کوژراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا پۆلیسی هەولێر (دووشەممە 16-5-2022) ڕایگەیاند، "دوای ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە پیشەسازی باکوور، هێزەکانمان گەشتنە شوێنی ڕووداو بەمەبەستی ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "دواتر دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (ئیبراهیم ج. م.) لە سەر کێشەی خێزانی لەلایەن براکەیەوە بەناوی (ح. ج. م.) کوژراوە کە خەڵکی شاری دهۆکن."
ئەوەش خراوەتەڕوو، پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە ڕێکخستووە و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ ئەوەی بکەری تاوانەکە دەستگیر بکات.