گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی خۆڵبارین ڕاگەیەنرا

2022.05.16 - 11:09
App store icon Play store icon Play store icon
وادەی کۆتاییهاتنی شەپۆلی خۆڵبارین ڕاگەیەنرا

ناس کورد- 

بەڕێوەبەری گشتیی کەشناسیی سلێمانی ڕایگەیاند، کاریگەریی شەپۆلی خۆڵبارین ئێوارەی سبەینێ سێشەممە کۆتایی دێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "شەپۆلی خۆڵبارین تاوەکو ئێوارەی سبەینێ سێشەممە کاریگەری دەبێت و لە شەودا کۆتایی دێت." 

 

وتیشی، "ئەم شەپۆلە خۆڵبارینانە بەهۆی کەمی بارانبارینەوەیە و ئەگەری دووبارەبوونەوەی هەیە." 

 

لە شەوی ڕابردووەوە شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە لە چەند پارێزگایەک دەوام ڕاگیرا. 

 

زیاتر بخوێنەرەوە: بەهۆی خۆڵبارینەوە پشووی فەرمی ڕاگەیەنرا