ناس کورد-
دوو پاسەوانى پەرلەمانتارێکى دەوڵەتى یاسا لەناوچەى کەرادەى بەغدا بەفیشەک برینداربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەکى ئەمنى بۆ "ناس" ئاماژەى بەوەکرد، بەهۆى رووداوێکى تەقەکردنەوە کە لەنێوان سێ کەسدا روویداوە، دووانیان برینداربوون کە پاسەوانى پەرلەمانتارێکن و کەس سێیەمیش هەڵهاتووە.
لاى خۆیەوە، موهەند خەزرەجى پەرلەمانتارى دەوڵەتى یاسا بە "ناس" ى راگەیاند، یەکێک لە پاسەوانەکانى بەسوکى برینداربووە و براوەتە نەخۆشخانە. هێزە ئەمنییەکانیش لێکۆڵینەوەیان لەرووداوەکە دەستپێکردووە.