گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’جەنگى جیهانى سێیەم’’

روسیا هەڕەشە لە بەریتانیا دەکات بە هێرشى ئەتۆمى لە 200 چرکەدا

2022.05.15 - 23:31
App store icon Play store icon Play store icon
روسیا هەڕەشە لە بەریتانیا دەکات بە هێرشى ئەتۆمى لە 200 چرکەدا

ناس کورد-

 

ڕووسیا هەڕەشەی لە بەریتانیا کرد، بە مووشەکێکی ئەتۆمی سەروو دەنگی "RS-28 Sarmat" کە لە ڕۆژئاوا بە "شەیتان 2" ناسراوە، تەنها لە ماوەی "200 چرکە"دا، وەک وەڵامێک بۆ پشتگیریکردنی فینلاند بۆ ئەندام بوونى لە ناتۆ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕۆژنامەی ئیندیپێندنتی بەریتانی، ئەو هۆشدارییەی رووسیا لەلایەن ئەلێکس زوراڤلیۆڤ، جێگری سەرۆکی لیژنەی بەرگری لەئەنجومەنى  دۆمای روسیا راگەیەنرا، لە کاتێکدا فینلاند نیازی خۆی بۆ پەیوەندیکردن بە ناتۆ راگەیاند، سویدیش ئامادەکاری کرد بۆ هەمان هەنگاو.

 

ڕووسیا هۆشداری دەداتە فینلاند

ژوراڤلیۆڤ لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی دەوڵەتی ڕووسیا ١ وتی "ئەگەر فینلاند بیەوێت بچێتە ناو ئەم هاوپەیمانییەوە، تەحەدای ڕەوایی بوونی ئەم وڵاتە دەبێتە ئامانجێکی ڕەوا بۆ ئێمە".

 

وتیشی "ئەگەر ئەمریکا هەڕەشە لە وڵاتەکەمان بکات، باشە، لێرەدا مووشەکی سەرمات ئامادەیە بۆیان، هەرکەسێک پێی وایە نابێت ڕووسیا بوونی هەبێت، تەنها خۆڵەمێشی ئەتۆمی دەمێنێتەوە".

 

مانگی ڕابردوو ڕووسیا ICBM نوێیەکەی تاقیکردەوە، و ڕایگەیاند کە تا پایز ئەو موشەکە جەنگییە بڵاودەکاتەوە کە توانای ئەوەی هەیە ئەوروپا و ئەمریکا بکاتە ئامانج. رووسیا راشیگەیاندووە، مووشەكی سەرمات توانای هەڵگرتنی 10 کڵاوەى جەنگی یان زیاتری هەیە و دەتوانێت ئامانجەکانى لە دووری هەزاران كیلۆمەتر بپێكێت.

 

مووشەکی سەرمات لە 200 چرکەدا دەگاتە بەریتانیا

ژوراڤلێڤ کاتێک پرسیاری لێکرا کە ئایا ئێستا ڕووسیا چەکی ئەتۆمی خۆی لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ فینلاند جێگیر دەکات، وتی "بۆچى؟ ئێمە پێویستمان بەو شتە نییە، دەتوانین بگەینە ئەوێ، تەنانەت بەریتانیاش، بە مووشەکی سارمات لە سیبیریاوە، ئەگەر مووشەکەکە هەڵبدەین، لە کالینینگرادەوە، ماوەی مووشەکی هایپەرسۆنیک ناگاتە ٢٠٠ چرکە زیاتر."

 

زوراڤلیۆڤ وتیشى "سەبارەت بە سنووری فینلاند، ئێمە چەکی ستراتیژی بەکارناهێنین، بەڵکو مووشەکی سەروو دەنگی (Kinghal) بەکاردەهێنین، کە مووشەکێکە لە ماوەی ٢٠ چرکەدا دەگاتە فینلاند، یان تەنانەت ١٠ چرکە".



یەکەم ئامانجی ناتۆ ئەگەر شەڕ لەگەڵ ڕووسیا سەرهەڵبدات

زوراڤلێڤ بانگەشەى ئەوەیکرد کە ڕەنگە سانت پترسبۆرگ - شوێنی لەدایکبوونی پوتین - یەکەم ئامانجی ناتۆ بێت ئەگەر شەڕ لەگەڵ ڕووسیا ڕووبدات، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەمریکا "هەموو شتێک دەکات، بۆ ئەوەی جەنگی جیهانی سێیەم ڕووبدات".

 

 "جەنگەكە رێگەیان پێدەدات (ئەمریكا) خۆیان بەدوور بگرن لە هەموو كێشەكانیان، وەك چۆن لە جەنگی جیهانی یەكەم و جەنگی جیهانی دووەمدا كردیان. ئەوان تەنیا لە سایەی جەنگی ئەوروپا لە قەیرانەكانیان دەرچوون، بەڵام ئەمجارەیان مەترسییەکی گەورە بۆ ئەوان هەیە؛ کێ گەرەنتی ئەوە دەدات کە موشەکە ئەتۆمییەکان هەڵناددرێن؟ من خۆم گەرەنتی ئەوەیان ناکەم."