گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

بەیاننامەیەکى بەپەلە لە کازمییەوە لەبارەى پڕۆژەى ئاسایشى خۆراک

2022.05.15 - 20:38
App store icon Play store icon Play store icon
بەیاننامەیەکى بەپەلە لە کازمییەوە لەبارەى پڕۆژەى ئاسایشى خۆراک

ناس کورد-

 

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، رێزی ته‌واو له‌ ده‌ق و كاته‌ ده‌ستوورییه‌كان و یاسا پابه‌نده‌كان و ئه‌و بڕیارانە دەگرن كه‌ له‌لایه‌ن دادگای باڵای فیدراڵییه‌وه‌ ده‌ركراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کازمى لەبەیاننامەیەکدا (15-5-2022) ئاماژەى بەوەکرد، حکومەت - وەک حکومەتێک کە کاروباری ڕۆژانە بەڕێوەدەبات - بەپێی دەستوور، پێشتر یاسای "پشتیوانی بەپەلە بۆ ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان"ی پێشکەش بە پەرلەمان کردبوو، بە هۆکاری بەپەلە؛ بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگە ئابووریانەی کە قەیرانی بەرزبوونەوەی نرخەکانی جیهانی دروستی دەکات؛ ئەمەش لە پێناو بەدەستهێنانی ئاسایشی خۆراک و دابینکردنی سەبەتەی خۆراک، جگە لەوەی پێش وەرزی هاوین پاڵپشتی بەپەلە بۆ کەرتی کارەبا بکرێت؛ بۆ ڕێگریکردن لە هەر قەیرانێک لە بەرهەمهێنانی وزە، یان پچڕانی کارەبا لە سەرتاسەری عێراق.

 

وتیشى هەروەها یاساکە پشتگیری لە چاودێری کۆمەڵایەتی دەکات؛ بۆ پاراستنی چینی هەژار و کەمدەرامەت لە بەرامبەر قەیرانی ئابووری جیهانیدا، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لە شارەکان، ڕەخساندنی هەلی کار بۆ دەرچووان و بێکاران، دابینکردنی بودجەی بەپەلە بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی کشتوکاڵ، مامەڵەکردن لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا.

 

کازمى دەڵێت، بەدینەهاتنی هەموو ئەو پێداویستیانە فاكتەرێكە رێگرە لە رۆڵی حكومەت لە بەڕێوەبردنی كاروباری رۆژانەدا كە بەرپرسن لە دابینكردنی پێداویستییەكانی گەلی عێراق و پاراستنی هەژارترین گروپەكان و دابینكردنی خزمەتگوزاری و كارەبا و سنوورداركردنی بەرزبوونەوەی نرخە نێودەوڵەتییەكان.

 

جەختیشیکردووەتەوە، حکومەت داوا لە هەموو لایەک دەکات لەبەرامبەر بەرپرسیارێتیدا بوەستنەوە؛ بە مەبەستی چارەسەرکردنی کاریگەرییەکانی ئەو تەحەددایانەی کە ڕووبەڕووی وڵات دەبێتەوە لە ژێر بارودۆخە هەستیارەکانی ئێستادا لەسەر ئاستی ناوخۆیی و جیهانی.