گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پارتی: هەڕەشەکانی وەزیری نەوت ئیفلیج بوون و فرۆشتنی نەوت بەردەوام دەبێت

2022.05.15 - 19:06
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی: هەڕەشەکانی وەزیری نەوت ئیفلیج بوون و فرۆشتنی نەوت بەردەوام دەبێت

ناس کورد- 

لەدوای دیاریکردنی دەسەڵاتەکانی "حکومەتی کاربەڕێکەر" لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە، ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، "کەواتە تەواوی ئەو هەڕەشە و هێرشانەی وەزیری نەوتی عێراق لەسەر پڕۆسەی دەرهێنانی نەوت و فرۆشتنی لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە دەکەوێتە دۆخی ئیفلیج بوونەوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دادگای فیدڕاڵیی عێراق (یەکشەممە 15-5-2022) لە وەڵامی داوای بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق بۆ ڕوونکردنەوەی وشەی "حکومەتی کاربەڕێکەر" و ئەرکەکانی دەڵێت، ئەو حکومەتە تەنها "ئەركی ڕاپەڕاندنی كاروباری ڕۆژانەیە"  

 

لەوبارەیەوە لە ڕاگەیەنراوێکدا لیزا فەلەکەدین کاکەیی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان (یەکشەممە 15-5-2022) ڕایگەیاند، "لە چوارچێوەی ئەم بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی تەواوی ئەو هەڕەشە و هێرشانەی وەزیری نەوتی عێراق لەسەر پڕۆسەی دەرهێنانی نەوت و فرۆشتنی لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە و هەموو ئەو هەوڵانەی کە باس لە هێرشی گروپە میلیشیاکان دەکرێت بۆسەر چەند بیرە نەوتێک دەکەوێتە دۆخی ئیفلیج بوونەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "چونکە داواکارییەکانی وەزارەتی نەوتی عێراقی جگە لەوەی بڕیارێکی تەواو سیاسییە هەروەها کاریگەری لەسەر قوتی شەش ملیۆن هاوڵاتی هەرێم دروست دەکات کە ئەمەش دۆخی ئابووری و سیاسی و کۆمەڵاتی عێراق دەخاتە قۆناغێکی سەختەوە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی جەخت لەوە کراوەتەوە کە (ناتوانرێت هیچ دەسەڵاتێک بەکاربێت کەببێتە هۆی تێکدانی دۆخی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی) لەم سۆنگەوە دەگەینە ئەو ئەنجامەی کە بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی بەڵگەیەکی یاسایی دەبێت کە هەرێم لەفرۆشتنی نەوتی خۆی بەردەوام بێت و حکومەتی کار بەڕێکەریش ناتوانێت ئەو بڕیارەی پێشوتری دادگای فیدراڵی لەسەر فرۆشتنی نەوت داویەتی جێبەجێبکات و پێویستە چاوەڕێی دەسبەکاربوونی کابینەی ئایندەی عێراق بکرێت بۆ چارەسەر کردنی کێشە داراییەکانی نێوان هەردوو حکومەت."