گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواى مشتومڕێکى زۆر

وەزیرى پەروەردە لەسەر پرسیارى تاقیکردنەوەى ئاین هاتەدەنگ

2022.05.15 - 18:43
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى پەروەردە لەسەر پرسیارى تاقیکردنەوەى ئاین هاتەدەنگ

ناس کورد-

 

وەزیرى پەروەردەى هەرێم رایگەیاند، پرسیارى تاقیکردنەوەى پەروەردەى ئیسلامى یەکێک لە قوتابخانەکان کە مشتومڕى زۆرى لێکەوتەوە هیچ "سوکایەتییەکى تێدا نەبووە بۆ ئاینى ئیسلام و مامۆستاکە هیچ هەڵەیەکى نەکردووە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەچەند رۆژى رابردوودا پرسیارى تاقیکردنەوەیەکى پەروەردەى ئیسلامى پۆلى 12 لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە، بەهۆى ئەوەى بەشى زۆرى پرسیارەکانى تایبەت بوون بە ئاینى ئێزیدى.

 

ئالان حەمەسەعید وەزیرى پەروەردەى هەرێم (15-5-2022) لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا وتى "ئەو پرسیارانە  لەسەر ئاستى وەزارەت و پەروەردە گشتییەکان دانەنراوە، بەڵکو مامۆستایەک لە قوتابخانەیەکى رانیە دایناوە کە تاقیکردنەوەى وەرزى دووەمى کردووە".

 

وتیشى "هیچ بێڕێزییەک نەکراوە بە ئاینى ئیسلام، ئەو مامۆستایەش هیچ هەڵەیەکى نەکردووە و 10 پرسیارى لە کتێبی پەروەردەى ئیسلامى و ئاییناسی هێناوەتەوە، کە لەو بەشى داخڵبووە بەشێکى پەیوەندیدارە بە ئاینناسی".

 

وەزیرى پەروەردە باسى لەوەشکرد، بەشێکى بابەتەکانى ئەو بەشەى تاقیکردنەوەى لەسەر کراوە لەسەر ئاینى ئێزیدى بووە و هیچ سوکایەتییەک بە ئیسلام نەکراوە.