گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بنبەستى سیاسی

لە چەند کاتژمێری داھاتوودا ’’پێشنیاری نوێ بۆ ڕێککەوتن’’ رادەگەیەنرێت

2022.05.15 - 16:49
App store icon Play store icon Play store icon
لە چەند کاتژمێری داھاتوودا ’’پێشنیاری نوێ بۆ ڕێککەوتن’’ رادەگەیەنرێت

ناس کورد--

ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، بڕیارە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان پێشنیارێک رابگەینن بۆ گەیشتنی چوارچێوەی ھەماھەنگی و ڕزگاری نیشتمانییە بە ڕێککەوتن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سیپان شێروانی، پەرلەمانتاری پارتی لە بەغدا، بە پێگەى فەرمى حزبەکەى وت "نوێترین پێشھاتی ڕەوشی عێراق پێشنیاری پەرلەمانتارە سەربەخۆکانە و لە چەند کاتژمێری داھاتوودا پێشنیاری خۆیان دەخەنە بەردەم لایەنە عێراقییەکان، پڕۆژەکەیان بۆ گەیشتنی چوارچێوەی ھەماھەنگی و ڕزگاری نیشتمانی بە ڕێککەوتن لەبارەی پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراقە و پێشنیاری دیکەش دەبن لە چەند ڕۆژی داھاتوودا.''

 

وتیشى "ھیچ شاندێکی پارتی بۆ دانوستان سەردانی بەغدای نەکردووە، چونکە ئەو ماوەیەی بۆ سەربەخۆکان دیاری کراوە ھێشتا کۆتایی نەھاتووە، چاوەڕێی لایەنەکان دەکەین بۆ دەستپێکردنی دانوستان.''

 

لەبارەی پێشنیاری چوارچێوەی ھەماھەنگی، سیپان شێروانی وتى "ھیچ پێشنیارێک لەلایەن چوارچێوەی ھەماھەنگییەوە نەکراوە تا ئێمە قسەی لەسەر بکەین، ھەر پێشنیارێک بخرێتە ڕوو ئەوە ھەموو لایەنەکان دەبێت ئاگادار بن و ھیچ پێشنیارێک نەگەیشتووەتە لایەنەکان.''