گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ڕاپۆرتێکى فەرمى: مردوو کراوەتە شەهید و شەهید کراوەتە مردوو

2022.05.15 - 16:24
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرتێکى فەرمى: مردوو کراوەتە شەهید و شەهید کراوەتە مردوو

 

ناس کورد-

 

ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، بەپێی ڕاپۆرتی سێیەمی دەستەی دەسپاکی سەبارەت بەبەدواداچوونی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی مردوو هەیە لە ڕێگای پارێزەرەوە کراوە بەشەهید، لەهەمان کاتدا شەهید هەیە ئەوەلیاتی نییە و کراوە بە مردوو، ئەوەش بەیەکێک لە گرفتەکان دانراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچنار ئەحمەد بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكگرتوو (15-5-2022) لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، هەر بەپێی راپۆرتەکە یاسای هێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگە کێشەن بۆ وەزارەتی شەهیدان، بۆنموونە شەهیدی ئاسایش دەچێتە سەر وەزارەتی شەهیدان و شەهیدی پێشمەرگە دەچێتە سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین کەهەردووکیان لەیەک شوێن شەهید بوون.

 

دەشڵێت، لەراپۆرتەکەدا باس لەوەشکراوە خەڵک هەیە 30 ساڵ پێشمەرگە بووە لەناو ڕەبیە مردووە نەکراوەتە شەهید، پێشمەرگە هەیە بە ڕوداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست داوە کراوە بەشەهیدی هاووڵاتی بەشێک لە شەهیدەکان وەفات نامەیان نییە و بەشێکی تر لەشەڕ شەهید کراوە و لاشەکەی پارچەپارچە بووە و کراوەتە مردوو.