گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’لە پێشڕەویش وەستاوە’’

بەریتانیا: ڕوسیا یەک لەسەر سێی هێزەکانی لە ئۆکرانیا لەدەستداوە

2022.05.15 - 15:50
App store icon Play store icon Play store icon
بەریتانیا: ڕوسیا یەک لەسەر سێی هێزەکانی لە ئۆکرانیا لەدەستداوە

ناس کورد-

هەواڵگریی سەربازیی بەریتانیا ڕایگەیاند، "ڕەنگە ڕوسیا نزیکەی یەک لەسەر سێی ئەو هێزە زەمینیانەی لەدەست دابێت کە ڕەوانەی ئۆکرانیا کردبوون، و هێرشەکانی بۆ ناوچەی دۆنباس هێز و تینی لەدەستداوە و تا ڕادەیەکی بەرچاو لە وادەی خۆی دواکەوتووە".

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا لە تویتەر (15ی ئایاری 2022) ڕایگەیاندووە، "سەرەڕای پێشکەوتنە سەرەتاییە بچووکەکانی ڕوسیا لە مانگی ڕابردوودا، بەڵام نەیتوانیوە دەستکەوتی بەرچاوی ناوچەیی بەدەستبهێنێت، لە هەمان کاتدا بە بەردەوامی هێزی لێی براوە."

 

"پێدەچێت ئێستا ڕوسیا یەک لەسەر سێی ئەو هێزە زەمینیانەی لەدەستدابێت کە لە مانگی دوودا هەیبووە." ئاماژەیان بەوەشکردووە، کە پێناچێت ڕووسیا لە ماوەی 30 ڕۆژی داهاتوودا پێشڕەوییەکەی بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش خێراتر بکات."

 

دوای لەشکرکێشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا لە 24ی مانگی شوباتی 2022، سوپای ئۆکرانیا فەرماندەکانی ڕوسیای ناچار کردووە واز لە پێشڕەویی بۆ سەر کیێڤی پایتەخت بهێنن، بەر لەوەی دەستکەوتی خێرایان لە باکووری ڕۆژهەڵات بەدەستبهێنن و لە خارکیڤی دووەم گەورەترین شاری ئۆکرانیا دووریان بخەنەوە.

 

هێرشەکانی بەرپەرچدانەوەی ئۆکرانیا لە نزیک شارۆچکەی ئیزیۆمی ژێردەستی ڕوسیا بەردەوامە، هەرچەندە سوپای ئۆکرانیا ڕۆژی یەکشەممە ڕاپۆرتی دا کە هێزەکانی ڕووسیا لە شوێنەکانی دیکەی ناوچەی دۆنباس، کە جەختی سەرەکی شەڕە لە ماوەی مانگی ڕابردوودا، پێشڕەوی دەکەن.