گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

هێزێکی ئاسایش هەڵیکوتایە سەر گوندەکەی محەمەدی حاجی مەحمود

2022.05.15 - 11:40
App store icon Play store icon Play store icon
هێزێکی ئاسایش هەڵیکوتایە سەر گوندەکەی محەمەدی حاجی مەحمود

ناس کورد-

هێزێکی ئاسایشی شارەزوور چوونەتەسەر گوندی گوڵەخانە و ستافی بیرێکی نائاساییان دەستگیرکردووە، لەلایەن هێزێکی سەر بە محەمەدی حاجی مەحمود هەوڵدراوە ڕێگری لێ بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەناڵی ناوخۆیی هەڵەبجە تی ڤی (15ی ئایاری 2022) ئاشکرای کردووە، "هێزێکی تایبەتی ئاسایشی شارەزوور بە فەرمانی دادوەر چوونەتەسەر گوندی گوڵەخانە بە مەبەستی دەستگیرکردنی ستافی بیرێک کە بە نایاسایی کاریان بۆ محەمەدی حاجی مەحمود، سكرتێری پارتی سۆسیالیستی كوردستان کردووە".

 

كەناڵەكە بڵاوی كردەوە "ئاسایش هەردوو شۆفێری بیرهەڵكەنەكەیان دەستگیر کردووە".

 

دەشڵێت، هێزەکەی ئاسایش "لەلایەن هێزەکەی محەمەدی حاجی مەحمودەوە هەوڵی ڕێگریکردنیان درا بەڵا هێزەکەی ئاسایش فەرمانی دەستگیرکردنەکەیان جێبەجێ کردووە و لەئێستادا دادوەر بەفەرمی داوای بیرەکانیش دەکات".

 

باسی لەوەشکردووە کە "هەر هەمان ڕۆژ کە محەمەدی حاجی مەحمود ڕۆشتووەتەوە بۆ گوڵەخانە سەرزەنشتی هێزەکەی خۆی کردووە و پێی وتن ئێوە ترسنۆکن بۆچی ڕێگەتان داوە ئاسایش ئەو ستافی بیرهەڵکەنە ببەن بە بەرچاوتانەوە".