گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین ڕوو لە هەرێم دەکات و کەش سارد دەکات

2022.05.15 - 10:35
App store icon Play store icon Play store icon
شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین ڕوو لە هەرێم دەکات و کەش سارد دەکات

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، سبەینێ دووشەممە "شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین" ڕوو لە چەند ناوچەیەکی هەرێم دەکات و پلەکانی گەرما نزم دەکاتەوە، هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکانیش باران دەبارێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، کەشناسی دیاریی هەرێمی کوردستان (15ی ئایاری 2022) دەڵێت، سبەینێ دووشەممە لە کاتەکانی بەرەبەیان "شەپۆلێکی چری خۆڵبارین زۆربەی ناوچەکانی ھەرێم دەگرێتەوە و کاریگەریەکی زیاتری دەبێت لەسەر ناوچەکانی پارێزگای کەرکوک و سنوری ئیدارەی گەرمیان و لەکاتەکانی شەودا کاریگەری کەم دەبێتەوە و لە بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە کاریگەری کۆتای پێدێت".

 

دەشڵێت، سبەینێ لە کاتەکانی بەیانیدا ئەگەری بارانێکی کەم بۆ مامناوەندی کورتخایان لە بەشێکی ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر ئەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمرۆ کە کەشێکی گەرمی ھەیە 5 تا 7 پلەی سیلیزی نزمدەبێتەوە.

 

لە سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم پلەکانی گەرما بەمشێوەیە دەبێت؛

سلێمانی 26 بە 19

ھەولێر 28 بە 22 پلە

دھۆک 27 بە 20 پلە

ھەڵەبجە 31 بە 22 پلە

کەرکوک 30 بە 24 پلە

لە ناوچەکانی گەرمیان 33 بە 24 پلە دەبێت

لە سنوری ئیدارەی ڕاپەرین 27 بە 22 پلە دەبێت

لە سنوری ئیدارەی سۆران 25 بە 19 پلە دەبێت

 

باسی لەوەشکردووە کە "خێرای با لە کاتەکانی پێش نیوەرۆوە تا ئێوارە ناوبەناو لە ئاڕاستەی باکوری ڕۆژئاواوە چالاک دەبێت بەخێرای 20 تا 45 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا".