گه‌ڕان

Shadow Shadow
القائمة الرئيسية كوردي

زیاتر بزانە

جیاوازی مریشکی کوردی و مریشکی کێڵگە پەلەوەرییەکان چییە و کامیان بەسودە؟

2022.05.15 - 09:35
App store icon Play store icon Play store icon
جیاوازی مریشکی کوردی و مریشکی کێڵگە پەلەوەرییەکان چییە و کامیان بەسودە؟

ناس کورد-

پزیشکێکی تایبەتمەند جیاوازی نێوان مریشکی کوردی و مریشکی ناو کێڵگە پەلەوەرییەکان (دەواجن) ڕووندەکاتەوە و دەپرسێت، بۆچی مریشکی کوردی باشترە؟! 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دکتۆر کامه‌ران ڕەسوڵ ژاژڵه‌یی، پسپۆڕی زانستی خۆراک لە بابەتێکدا کە "ناس کورد" خوێندویەتییەوە (15ی ئایاری 2022) ڕوونیکردووەتەوە کە "مریشکی کوردی هه‌میشه‌ خواستی زۆری له‌سه‌ره‌ له‌ لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تام و چێژی خۆشتره‌ و له‌ ڕووی ته‌ندروستیه‌وه‌ سوودی زیاتره‌ بۆ مرۆڤ".


ئەو پزیشکە سووده‌ تەندروستییەکانی مریشکی کوردی بەم شێوەیەی خوارەوە خستووەتەڕوو؛

- ڕێژه‌ی چه‌وری و کۆلیستڕۆڵی که‌متره‌ بۆیه‌ بۆ نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و به‌رزی فشاری خوێن و چه‌وری خوێن و نه‌خۆشی شه‌کره‌ باشتره‌ له‌ مریشکی ده‌واجن.


- سه‌رچاوه‌یه‌کی زۆر باشی پڕۆتینه‌ بۆ به‌هێزکردن و بنیاتنانی ماسولکه‌کان؛ بۆ یاریزانی پڕۆڤیشناڵ و له‌شجوانی زۆر به‌که‌ڵکه‌ و له‌ ته‌واوکه‌ری خۆراکی باشتره‌.


- هیچ هۆرمۆن و مادده‌ی زیان به‌خشی تێدا نییە.


- ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ مادده‌ی ئاسن و زۆر به‌سووده‌ بۆ چاره‌سه‌ری که‌مخوێنی و که‌می مادده‌ی ئاسن و خۆپاراستن لێی به‌ تایبه‌ت له‌ خانمان و مناڵان و نه‌خۆشیه‌ درێژخایه‌نه‌کان.


- بۆ گه‌شه‌ی منداڵ و مێرمنداڵان یه‌کێکه‌ له‌ خۆراکه‌ هه‌ره‌ باشه‌کان له‌ به‌ر سووده‌ زۆره‌کانی و ئاسن هه‌رسکردنی و تام و چێژه‌ خۆشه‌که‌ی.

 

- پاراستنی ته‌ندروستیی ئێسقان و ددان و جومگه‌کان و ڕێگریکردن له‌ نه‌رمبوونه‌وه‌ی ئێسک و ئێسکه‌ نه‌رمه‌ و سه‌وه‌فان و زوو یه‌کگرتنه‌وه‌ی شکاوی ئێسک.


- پاراستنی جوانی پێست و ڕووخسار و هێشتنه‌وه‌ی به‌ گه‌نجی و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچی ده‌م و چاو.


- زیادکردنی ته‌رکیز و به‌هێزکردنی مێشک و ده‌مار و که‌مکردنه‌وه‌ی شت له‌بیر چوونه‌وه‌ و ڕێگری کردن له‌ ئه‌لزه‌هایمه‌ر.


- به‌هێزکردنی کۆئه‌ندامی به‌رگریی له‌ش.


- ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین و کانزاکانی وه‌ک (D/ B1/B2/B3/B6/B12)

 

دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژەڵەیی دەشڵێت، له‌گه‌ڵ ئه‌م سووده‌ زۆرانه‌ پێویسته‌ زیاده‌ڕه‌وی نه‌کرێت له‌ خواردنی و باشتره‌ به‌ کوڵاوی یان برژاوی بخورێت.


ناوبراو که‌سانه‌شی دیاری کردووە کە نابێت مریشکی کوردی بخۆن یاخود زۆر که‌می لێ بخۆن؛


1- نه‌خۆشی ده‌رده‌ شاهانه‌ ( دا الملوک ) 

 

2- نه‌خۆشی ( Phenylketonuria (PKU)


3- ئه‌و که‌سانه‌ی غه‌سلی گورچیله‌یان بۆ ده‌کرێت؛ سستی مام ناوه‌ند و زۆری گورچیله‌کان 

4- حه‌سیاسیه‌ت به‌ گۆشتی مریشک