گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

کەرکوک؛ گۆڕینی بەرپرسێک ڕەتدەکرێتەوە

2022.05.14 - 23:00
App store icon Play store icon Play store icon
کەرکوک؛ گۆڕینی بەرپرسێک ڕەتدەکرێتەوە

ناس کورد-

له‌باره‌ی گۆڕینی بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی رەحیماوا راگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوکردەوە دەڵێت، ئه‌و هه‌واڵه‌ دوره‌ لەراستییەوە و ناوبراو مۆڵەتی نەخۆشی وەرگرتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی روونکردنەوەکە: 

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک رونیدەکاتەوە هەموو ئەو زانیاریانەی لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان سەبارەت بە گۆڕینی بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی رەحیماوا بڵاوکراونەتەوە دورن لەراستیەوە، بەڵکو ناوبراو مۆڵەتی نەخۆشی وەرگرتووە، بەو هۆیەوە یەکێک لەئەفسەرەکان راسپێردراون کاری رۆژانەی بنکەکە رایی بکات لەپێناو ئەوەی بۆشایی ئەمنی دروست نەبێت.

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکات بەدواداچون بۆ زانیاریەکانیان بکەن و پشت ببەست بە سەرچاوەی باوەڕپێکراو و فەرمی یاخود پەیجی فەرمی پۆلیسی کەرکوک.

 

بەشی پەیوەندیەکان و راگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک