کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- لە رێوڕەسمى بەجێهێنانى حەجى ئەمساڵدا، 50 هەزار هاووڵاتى عێراق و هەرێمى کوردستان بەشدارى دەکەن و ژمارەیەکى کەمى زیارەتکارانى حەجى ئەمساڵ هێشتا نەگەیشتونەتە وڵاتى سعودیە. . حسین کینانی، وتەبێژی دەستەی حەج و عومرەی عێراق،ڕایگەیاند" لە کۆی 50 هەزار زیارەتکاری حەج لە هاوڵاتیانی عێراق، تائێستا 43 هەزار و 820 زیارەتکار گەیشتونەتە وڵاتی سعودیە". . وتیشی، 23هەزار و 844 زیارەتکار لە ڕێگەی دەروازی سنوری عەرعەرەوە چونەتە وڵاتی سعودیە،19هەزار و 972 زیارەتکاریش لە ڕێگەی فرۆکەخانەکانی عێراقەوە گەیشتونەتە ئەو وڵاتە. . کینانى روونیکردەوە، هەموو زیارەتکەرانی حەج لە هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی فڕۆکەخانەکانەوە گەشتەکانیان ئەنجامداوە. . پێشتر نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێمی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاندبوو، ژمارەی زیارەتکارانی حەجى ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان حەوت هەزار و 330 کەسن، لەکۆی ئەو ژمارەیەش تەنها 188 کەس ماون بگوێزرێنەوە بۆ وڵاتی سعودیە و دوا گەشتیش سبەی (یەکشەممە، 28ى تەموزى 2019)، لە ڕێگەی فرۆکەخانەی سلێمانییەوە ئەنجامدەدرێت. .