ناس کورد-
لە قەزای چەمچەماڵ بەهۆی کێشەی خێزانییەوە کەسێک هەڵیکوتایەسەر ماڵی خەزووری و دوای دەستڕێژی گوللـە دراوسێیەکی ماڵی خەزووری کوشت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی (شەممە 14-5-2022) ڕایگەیاند، "بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی نێوان ژن و پیاوێکەوە بەناوەکانی (د ، ٳ ، م ) (ت ، ي ، م ) کە هاوسەری یەکترن و دانیشتووی شاری سلێمانین، ژنەکە (ت ، ي ، م ) دەچێتەوە ماڵی باوکی لە قەزای چەمچەماڵ لەبانمەقان نیشتەجێ دەبێت، بەڵام شەوی (۱۲ لەسەر ۱۳ / ٥/ ٢٠٢٢) هاوسەرەکەی بەناوی (د ، ٳ ، م) دەچێتە سەر ماڵ غەزوری و تەقەیان لێدەکات."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەکاتی تەقەکردنەکەدا هاووڵاتییەکی دراوسێیان بەناوی (جومعە عەلی عومەر ) فیشەکی بەردەکەوێت و دواتر گیان لەدەستدەدات."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ دۆسێی لێکۆڵینەوە کرایەوە و دەست بەجێ هێزەکانمان کەوتنە کۆکردنەوەی زانیاری لەبارەی ڕووداوەکە و لەسەر تۆمەتبارەکان سەرەنجام تەقەکەرەکە (د ، إ ، م ) و کەسێکی دیکە بەناوی ( ب ، م ، ٲ ) لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانیەوە دەستگیرکران و دەستبەسەر ئۆتۆمبێل و چەکەکەدا گیرا و ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیمان کران."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لەئێستادا تۆمەتبارەکان بەماددەی (٤٠٦ ) بەفەرمانی دادوەر لەبەڕێوەبەرایەتیمان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە بەردەوامە."