ناس کورد-
د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕەتیدەکاتەوە هیچ حاڵەتێکی تای خوێن بەربوون لە سلێمانی تۆمارکرابێت و دەڵێت، "هاووڵاتیان دڵنیادەکەینەوە هیچ حاڵەتێک تۆمارنەکراوە."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی (شەممە 14-5-2022) بە "ناس کورد"ی وت، "هەر حاڵەتێکی گوماناوی هەبێت پشکنینی بۆ دەکەین و دواتر کەیسەکە ڕەوانەی بەغدا دەکەین بۆ دڵنیابوونەوە."
سەبارەت بە ئەگەری دەستپێکردنەوەی کەرەنتینە بەهۆی مەترسییەکانی نەخۆشییەکە، د. سەباح هەورامی ئاماژەی بەوەکرد، "هێشتا زووە باس لە کەرەنتینە بکەین."