ناس کورد-
لە ڕووداوێکی تەقەکردندا لەناو بازاڕی ناحیەی سەنگەسەری سنوری ئیدارەی راپەڕین گەنجێک گولـلە بەر سەری کەوت و بە سەختی بریندار بوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین (شەممە 14-5-2022) بە "ناس کورد"ی وت، "ڕووداوەکە ئێوارەی ئەمڕۆ لە دەوروبەری کاتژمێر 7:00 ڕوویداوە و لەناو بازاڕی سەنگەسەر گەنجێکی 20 ساڵ بە گوللـە بریندار کراوە."
وتیشی، "گەنجەکە گولـلە بەر سەری کەوتووە و گەیەنراوەتە نەخۆشخانە، هێشتا دۆخی تەندروستیی دیارنییە."
بەوتەی وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین، هۆکاری ڕووداوەکە تائێستا دیارنییە و گەڕان بەشوێن تۆمەتبارانی ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.