گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆی وەرزی حەجەوە

سعودیە وادەی ڕاگرتنی گەشتەكانی عەمرەی ڕاگەیاند

2022.05.14 - 18:15
App store icon Play store icon Play store icon
سعودیە وادەی ڕاگرتنی گەشتەكانی عەمرەی ڕاگەیاند

ناس کورد- 

سعودیە بڕیاری دا بۆماوەی یەک مانگ و لە 9ی حوزەیرانەوە گەشتەکانی عەمرە قەدەغە بکات، ئەوەش بەهۆی وەرزی حەجەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی بڕیارەکە، چوونەژوورەوە بۆ مەککە بە ڤیزای سەردانکردن لە 9-6--2022 تاوەکو 9-7-2022، قەدەغە دەکرێت و لەو وادەیەدا تەنها ڕێگە بە کەسانی خاوەن ڤیزای حەج دەدرێت بچنە مەککە. 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەڵگرانی ڤیزای حەج ڕێگەیان پێدەدرێت لە 31-5-2022 تاوەکو 3-7-2022 بچنە ناوەوە بۆ مەککە. 

 

ئەوەش هاتووە، هەرکەسێک پابەند نەبێت بە بڕیارەکە، 10 بۆ 50 هەزار ڕیاڵ سزا دەدرێت، جگە لە ئەگەری زیندانیکردن لە 15 ڕۆژ تا شەش مانگ و هەروەها ناردنەوەی سەرپێچیکارەکە ئەگەر هاووڵاتیی دەرەوەی سعودیە بێت.