گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی دواکەوتنی مووچەی ئەم مانگە ڕوونکردنەوە دەدرێت

2022.05.14 - 17:31
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی دواکەوتنی مووچەی ئەم مانگە ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، دۆخی خراپی مووچە لە سلێمانی بەردەوام دەبێت، چونکە بۆ تەواوکردنی موچەی مانگی سێ داهاتی مانگی پێنج بەكارهێنراوە بۆیە جارێکی دیکە مووچەی مانگی چواری بەشێک لە فەرمانگەکان دوادەکەوێت، چونکە دەبێت چاوەڕێی داهاتی مانگی شەش بکرێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دابان محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان (شەممە 14-5-2022) لە فەیسبوکی خۆی ڕایگەیاند، "ئەو دۆخەی لە سلێمانی هەیە لەم مانگە و مانگەکانی دیکەش بەردەوامی دەبێت، چونکە ڕاستییەکە بەوشێوەیە نییە کە دەوترێت بۆ مووچەی مانگی سێ پارە لە سەرمایەدار وەرگیراوە یاخود 90 ملیار دینار قەرزکراوە." 

 

وتیشی، " ڕاستییەکەی ئەوەیە کە بۆ تەواوكاری موچەی مانگی سێ لە سلێمانی داهاتی مانگی پێنج بەكارهێنراوە، بۆیە لەم مانگەشدا ھەمان گرفتی مانگی پێشوو دروست دەبێت، چونكە بۆ تەواوكاریی موچەی مانگی چوار كە ئێستا دەستی پێكردووە، دەبێت چاوەڕێی داهاتی مانگی شەش بكرێت كە مانگی شەش هێشتا زۆری ماوە."

 

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت، "بەوەش داهاتی مانگی سێ و چوار لە سلێمانی نازانرێت چی لێکراوە و لەوبارەیەشەوە رونكردنەوەیەک نەدراوە."