گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە لەکوێ باران دەبارێت

لە دوو پارێزگای هەرێم باران و لە ناوچەکانی دیکەش خۆڵ دەبارێت

2022.05.14 - 17:00
App store icon Play store icon Play store icon
لە دوو پارێزگای هەرێم باران و لە ناوچەکانی دیکەش خۆڵ دەبارێت

ناس کورد- 

بەگوێرەی پێشبینییە کەشناسییەکان، ڕۆژی دووشەممە شەپۆلێکی خۆڵبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک ئەگەری بارانبارین و لە ناوچەکانی دیکەش ئەگەری خۆڵبارین هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، "سبەینێ یەکشەمە ١٥-٥-٢٠٢٢ ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت و لە ئەنجامی زیادبوونی بارستە ھەوای گەرمی باکوری ئەفریقا لەسەر ناوچەکانمان پلەکانی گەرما لەسەرجەم ناوچەکاندا بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی ٢ تا ٣ پلەی سیلیزی ڕوو لەبەرزبوونەوەی زیاتر دەکات کەش گەرم دەبێت."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما بەمشێوەیە دەبێت، لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ٣٣ بە ١٦، ھەولێر ٣٤ بە ١٩ پلە، دھۆک ٣٢ بە ١٩ پلە، ھەڵەبجە ٣٥ بە ١٧ پلە، کەرکوک ٣٧ بە ٢٣ پلە، لەناوچەکانی گەرمیان ٤٠ بە ٢٣ پلە دەبێت، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٣٣ بە ١٨ پلە دەبێت، لە سنوری ئیدارەی سۆران ٣١ بە ١٧ پلە دەبێت." 

 

بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئەو کەشناسە، " دوو سبەی دووشەمە ١٦-٥-٢٠٢ لە ئەنجامی کاریگەری شەپۆلی خۆڵبارین و نزمەپاڵەپەستۆی لاوازی دەریای ناوەراست پلەکانی گەرما ٥ تا ٦ پلە ڕوو لە نزمبوونەوە دەکاتەوە لە ھەندێک ناوچەی شاخاوی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر کاتەکانی پێشنیوەرۆ بۆ ماوەیەکی کورت ئەگەری چالاکبوونی ھەورە بروسکە و کەمێک بارانبارین دەبێت لەناوچەکانی دیکە ئاسمان خۆڵاوی و کەمێک ھەوری دەبێت."