کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ناوەندى راگەیاندنى هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە)، راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا رەتیدەکاتەوە هیچ پەیوەندییەکیان بەو چالاکییە هەبێت کە کرایە سەر رێستورانتێکى هەولێر و کاربەدەستێکى "میت"ى تورکیاى کردە ئامانج و دوو هاووڵاتى کوردیشى تیادا کوژرا. . لەراگەیەندراوەکەى هەپەگە، ئاماژە بەوە کراوە، دەوڵەتى تورکیا هەواڵى درۆ لەبارەى هێرشە نامرۆڤانەكانی بۆ سەر هەرێمەكانی پاراستنی مەدیا و باشوری كوردستان بڵاودەكاتەوە و باس لەوە دەكەن بۆردومانی ڕێكخەرانی چالاكیی دژ بە میت كراوە. . راگەیەندراوەکە رەتیدەکاتەوە لەدەڤەرى شرنەخ وەک میدیاکانى تورکیا بڵاویان کردۆتەوە هیچ گەریلایەک خۆى رادەستى هێزەکانى تورکیا کردبێت و لەبارەى ئەو پێنج کەسەشى کە لە بۆتان خۆیان رادەست کردووە روونیدەکاتەوە "ئەو كەسانە لەمێژە لە ڕیزەكانی تێكۆشانی ئێمە دابڕاون و لەو كەسانەن كە لە باشوری كوردستان لەلایەن دەوڵەتی توركەوە كڕدراون". .