گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

کوڕێک دایکی خۆی کوشت.. بزانە لەسەر چی

2022.05.14 - 16:29
App store icon Play store icon Play store icon
کوڕێک دایکی خۆی کوشت.. بزانە لەسەر چی

ناس کورد- 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی ڕێکخراوێکی مرۆیی، لە شاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژنێکی تەمەن 38 ساڵ بە پاساوی پاراستی شەرەف لەلایەن کوڕێکییەوە کوژراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو (شەممە 14-5-2022) ڕایگەیاند، "لە شاری کرماشان ژنێکی تەمەن 38 ساڵ بەناوی (موحتەرەم وەیسی) بەشێوەیەکی دڕندانە لەلایەن کوڕەکەیەوە کوژراوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "کوڕەکەی موحتەرەم بەناوی (ئ. م) بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (نیسان) بە ئەنقەست لە دایکی داوە و چەند جارێک بەسەر جەستەیدا ڕۆشتووە و کوشتوویەتی." 

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، "موحتەرەم و هاوسەرەکەی کێشەیان هەبووە و نزیک بوون لە جیابوونەوە، شەوی ڕووداوەکە، بە گومانی ئەگەری پەیوەندی لەگەڵ کەسێکی دیکەدا بووەتە شەڕ و دەمەقاڵێیان و موحتەرەم بە پێی پەتی ماڵی بە جێ هێشتووە، بەڵام کوڕەکەی شوێنی کەوتووە و بە ئۆتۆمبێل لێی داوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " بکوژەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کراوە."