ناس کورد-
عهبدولستار مهجید، سهرۆكی فراكسیۆنی كۆمهڵی دادگهری له پهرلهمانی كوردستان ڕایگەیاند، "ئەم دەسەڵاتە وەک چۆن ژیانی میللەتێکی بەم ڕۆژە ڕەشە گەیاندووە و سامانی تاک بەتاکی خەڵکی تاڵان کردووە، بەپیلان و بەرنامەیەکی خەتەرناک دەیەوێت ئەخلاق و پەروەردەی مناڵەکانیشمان بدزێت و بەلارێیدا ببات".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
قسەکانی عەبدولستار مەجید لەکاتێکدایە هەفتەى ڕابردوو لە پرسیارهكانی پهروهردهی ئیسلامیدا بۆ پۆلى 12ى ئامادەیی لە كۆی 15 پرسیاری تاقیكردنەوەکە، 11 پرسیاریان باسی ئاینی ئێزیدییە و تەنها چواریان پەیوەندییان بە ئیسلامەوە هەیە، ئەوەش ناڕەزایی زۆرى لێکەوتووەتەوە.
عهبدولستار مهجید لە ڕاگەیەنراوێکدا (14ی ئایاری 2022) دەڵێت، "تەنها شتێک جێی شانازی میللەتی ئێمە بێت، دینەکەیەتی، بەڵام ئەمانە هەنگاو بە هەنگاو ساڵانە لە هەوڵی دابڕینی پەروەردەن لە ئیسلام و، پڕکردنی مێشکی قوتابییەکانمانە بە شتی وا کە پەیوەندی بە ئاین و پەروەردەی کۆمەڵایەتی و نیشتیمان دۆستی و بەرژەوەندی خەڵکەوە نییە!"
ناوبراو وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی، "ئەم نمونەی پرسیارانەی کە بۆ قۆناغی دوانزەی ئامادەیی هێنراوەتەوە، هەوڵێکی خەتەرناکە و پێویستە دەسەڵات و وەزارەتی پەروەردە هەم رابگیرێ و بە هۆش خۆ بهێنرێتەوە، هەم رونکردنەوە بدەنە کەسوکاری قوتابیان لەسەر ئەم هەڵە گەورەیە، هەم لیپرسینەوەش لەوانە بکرێت کە خەریکی بەلاڕێدابردنی پەروردەی میلەتێکی مسوڵماندان ."