گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

ڕاوێژکاری کازمی: یاسای ئاسایشی خۆراک نرخەکان و هەژاری کەم دەکاتەوە

2022.05.14 - 12:27
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاوێژکاری کازمی: یاسای ئاسایشی خۆراک نرخەکان و هەژاری کەم دەکاتەوە

ناس کورد-

ڕاوێژکاری ئابوریی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، یاسای ئاسایشی خۆراک پشتگیری نرخ دەکات و ڕووبەڕووبوونەوەی هەژاری دەبێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق (14ی ئایاری 2022) بە میدیای فەرمیی عێراقییەی وت، "سەرچاوەی سەرەکی هەڵئاوسان یاخود بەرزبوونەوەی گشتی نرخەکان لە عێراق بەهۆی هەڵئاوسانی کاتی یاخود هاوردەکراو بووە" و ڕوونیکردەوە کە "لەئێستادا وڵات بە تەواوی پشت بە هاوردە دەبەستێت، لە جیهاندا و بەهۆی شەڕ و ناکۆکییەکان بە تایبەت جەنگی ڕوسیا و ئۆکرانیا نرخەکان بەرزبوونەوەتەوە."

 

مەزهەر محەمەد وتیشی، "بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵئاوسان، سیاسەتی دارایی عێراق لەڕێگەی یاسای فریاکەوتنی ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان پشتگیرییەکی فراوانی نرخی مادە خۆراکییەکان دەکات و ڕووبەڕووی هەژاری دەبێتەوە."

 

پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئەمڕۆ شەممەی دواخست تاوەکو "گفتوگۆی زیاتر بکرێت لەسەر پڕۆژەیاسای پشتیوانی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان و پێداویستییەکانی".

 

بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا (14ی ئایاری 2022) ڕایگەیاند، دواخستنەکە لەسەر داوای هەندێک فراکسیۆن بووە تاوەکو گفتوگۆی زیاتر بکەن لەسەر یاساکە.

 

پێشتر پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە لە دانیشتنی شەممەدا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای پشتیوانی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان و پێداویستییەکانی دەدرێت و هەروەها گفتوگۆی گرژییەکانی شنگال و چەند تەوەرێکی تری گشتی دەکرێت.