گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

حکومەت 11 ملیار دیناری تری بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی دهۆک تەرخان کرد

2022.05.14 - 11:54
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەت 11 ملیار دیناری تری بۆ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی دهۆک تەرخان کرد

ناس کورد-

قایمقامی قەزای ناوەندی دھۆک ڕایگەیاند، حکومەتی ھەرێمی کوردستان 10 ملیار دیناری دیکەی بۆ دھۆک تەرخانکردووە، کە 26 پڕۆژەی جۆراوجۆری خزمەتگوزاری پێ ئەنجامدەدرێت و ھەموو سێکتەرەکان لە خۆدەگرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەھوەر عەلی لە لێدوانی بۆ میدیای فەرمیی پارتی (14ی ئایاری 2022) وتی: "جگە لەو پڕۆژانەی لە ساڵی ڕابردوو لە دھۆک ئەنجامدران کە بەگوژمەی 12 ملیار دینار بوو، ئێستا رەزامەندی لەسەر 10 ملیار و 132 ملیۆن دیناری دیکە بۆ دھۆک دراوە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە، کە 26 پڕۆژەیە و پارەکە تەرخانکراوە و جگە لەوەش لیستێکی دیکەی پڕۆژە ئامادەکراوە و دەرخستەیان بۆ ئامادە دەکەین، کە 20 ملیار دیناری دیکەمان بۆ تەرخانکراوە ئەوە بۆ قۆناغی دیکەیە، کە رەزامەندی سەرەتایی بۆ ئەوەش دراوە لەلایەن سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆیە ئێمەش لە ڕێگەی بەشی ئەندازیاری و بەرێوبەرایەتیە پەیوەندیدارەکان ئامادەکاری خۆمان کردووە، ئەوانەش زۆرینەی دروستکردنی ڕێگا ناوخۆیەکان و گوندەکان دەگرێتەوە".

 

جەھوەر عەلی گوتیشی: "پڕۆژەکانیش کە ئەنجامدەدرێن ھەموو بەڕێوەبەرایەتی ئێمە لە سنووری دھۆک دەگرێتەوە، شارەوانی سەرەکی و شارەوانیەکانی دیکە، وەکو زاویتە و مانگێشکێ و ڕێگای گوندەکان و ئاو و ئاوەڕۆ، کارەبا و پەروەردە".

 

ناوبراو وتیشی: "ئێمە کەموکوری زۆرمان لە ڕێگاکان ھەیە، بۆیە زیاتر جەخت لەسەر ئەنجامدانی پڕۆژە بۆ ڕێگای گەڕەک و گوندەکان دەکەینەوە".