گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شۆکی زانستی

زانایانی ئەمریکی: چاوی کەسانی مردوو دوای پێنج کاتژمێر هێشتا دەبینێت

2022.05.14 - 11:39
App store icon Play store icon Play store icon
زانایانی ئەمریکی: چاوی کەسانی مردوو دوای پێنج کاتژمێر هێشتا دەبینێت

ناس کورد-

زانایانی ئەمریکی ئاشکرایان کرد کە دەکرێت چاوی مردوو بگەڕێنرێتەوە بۆ ژیان و دوای پێنج کاتژمێر لە مردن جارێکی تر ڕووناکی ببینێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی توێژینەوەیەک کە کۆمەڵێک زانای ئەمریکی لە ڕۆژنامەی Nature بڵاویانکردووەتەوە و ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی پوختەکەی بڵاوکردووەتەوە، "چاوی مردووانی جەستەبەخش دەتوانن ڕووناکی ببینن وەک کەسانی زیندوو، خانەکانی تۆڕی چاو وەڵامیان هەیە بۆ ڕووناکی، ئەو دیاردەیەش تاوەکو پێنج کاتژمێر دوای مردن بەردەوامە، بۆیە دەتوانرێت چاوی کەسانی مردوو بگەڕێنرێتەوە بۆ ژیان و بۆ کەسانی تر دابنرێت."

 

ڕاپۆرتەکە ئاشکرای کردووە کە "خانە هەستیارەکانی ڕووناکی لە تۆڕی چاودا وەڵامیان هەیە بۆ وەرگرتنی ڕووناکی تەنانەت دوای پێنج کاتژمێر لە مردن."

 

دەشڵێت، "دەتوانرێت ئۆکسجین و خۆراک بگەڕێنرێتەوە بۆ چاو دوای 20 خولەک لە دەرهێنانی لە کەسی مردووی جەستەبەخش."