ناس کورد-
لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا لەمیانی یەکەمین گفتوگۆی لەگەڵ ھاوتا ڕوسییەکەی، سێرگی شۆیگو لەدوای هەڵگیرسانی جەنگی ڕوسیا-ئۆکراینا داوای ڕاگەیاندنی "ئاگربەستی بەپەلەی لە ئۆکرینادا" کرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوەی لە جۆن کیربی، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بڵاوکراوەتەوە، ئۆستن بۆیەکەمین جار لە دوای 18ی شوباتەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ھاوتا ڕوسییەکەی شۆیگو ئەنجامداوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە: "ئۆستن بانگھێشتی ڕوسیای کردووە بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستی بەپەلە لە ئۆکراینادا و جەختی لە گرنگی بە کراوەیی جێھێشتنی نێوەندەکانی پەیوەندی کردووەتەوە".
ھێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆکراینا لە 24ی شوبات دەستی پێکرد و لەو کاتەوە تا ئێستا ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپا ژمارەیەکی زۆر سزایان بەسەر رووسیادا سەپاندووە.