گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێکى یەکێتى: وەزیری ناوخۆ داهاتی هاتوچۆی سلێمانی دەباتە هەولێر

2022.05.13 - 23:08
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکى یەکێتى: وەزیری ناوخۆ داهاتی هاتوچۆی سلێمانی دەباتە هەولێر

ناس کورد-

 

پەرلەمانتارێکى یەکێتى رایگەیاند، بە ئیمزای وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێم داهاتی هاتوچۆی ئیدارەی سلێمانی و هەڵەبجە و  گەرمیان و ڕاپەڕین دەبرێتە سەر ژمارە بانكییەك لە هەولێر.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرکۆ گەڵاڵى لەبڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، ڕێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆ لەگەڵ كۆمپانیایەك گرێبەستێك واژۆدەكات كە دەبێت (20%) هەموو داهاتی  ساڵانەی تازەكردنەوەی توندوتۆڵی  پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و  ئیدارەكانی ڕاپەڕین دەچێیتە  سەر حسابێكی تایبەت لە هەولێر.

 

دەشڵێت، بە پێی گرێبەستەكە تا 15 ساڵی تر هیچ كەس و كۆمپانیەك ناتوانی گەراجی پشكنین و توندوڵی(هەزە) لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەڕین  دابنێیت و وەربگرێت "ئەمە لەلایەك قۆرخكاریەو لەلایەكیش پیلانێكە بۆ كەمكردنەوەی داهاتی سلێمانی".

 

هەر بە پێی ئەم گرێبەستە  كۆمپانیای (توندوتۆڵ) دەبێتە چەتری كۆكردنەوەی هەموو ئەو كۆمپانیایانەی لەم سنورە مۆڵەتیان وەرگرتوە لە پێشوودا "بۆ دەستبەسەراگرتنی" داهاتی ئەو كۆمپانیایانە و بەڕێوبەرایەتیەكانی ناوچەكانی سنوری سلێمانی، بەوتەى ئەو پەرلەمانتارە.

 

No photo description available.No photo description available.No photo description available.No photo description available.May be an image of text