ناس کورد-
شارەزایەکى کەشناسی پێشبینیدەکات لە سێ رۆژی ئایندەدا شەپۆلێکی خۆڵبارین هەرێمى کوردستان بگرێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاراس جەبار لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەمە ١٦-٥-٢٠٢٢ ئەگەر ھەیە شەپۆلێکی مامناوەند بۆ چڕی خۆڵبارین ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە لە ئەنجامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی ھەوا لە دەریای ناوەراستەوە کە بەسەر ناوچەکانی باکوری سوریاوە داخڵی باکوری کوردستان و وڵاتی تورکیا دەبێت بەشێوەی بارانبارینی پچر پچر کاریگەری لەسەر ئەم ناوچانە دەبێت.
دەەشڵێت، بەرەی پێشەوەی نزمەپاڵەپستۆکە لەھەوایەکی وشک پێکھاتووە دەکەوێتە نێوان سنوری وڵاتی عێراق و سوریا ئەبێتە ھۆی زیادبوونی بەرچاوی خێرای با کە ئەمەش لەم ناوچانەدا ھۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی زۆر.
بەوتەى ئەو کەشناسە، پێشبینی دەکرێت بە ئاراستە باکەوە ئەم شەپۆلە خۆڵبارینە لە بەرەبەیانی رۆژی دووشەمە بگاتە ناوچەکانی ھەرێم و عێراق کاریگەری بەگشتی تا بەرەبەیانی رۆژی سێشەمە ١٧-٥-٢٠٢٢ بەردەوامی دەبێت و دواتر کۆتای پێدێت.