گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەدواى دەستپێکردنى شەڕى ئۆکرانیاوە

یەکەم پەیوەندى تەلەفۆنى نێوان وەزیرانى بەرگرى ئەمەریکا و ڕوسیا

2022.05.13 - 21:10
App store icon Play store icon Play store icon
یەکەم پەیوەندى تەلەفۆنى نێوان وەزیرانى بەرگرى ئەمەریکا و ڕوسیا

ناس کورد-

جۆن کیربی وتەبێژی پنتاگۆن رایگەیاند، رۆژی هەینی لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سێرگی شۆیگو هاوتا رووسییەکەی ئەنجامداوە، کە یەکەمین پەیوەندییە لەنێوان هەردوولا لەدوای 18ی شوباتەوە، چەند رۆژێک پێش دەستپێکردنی هێرشی مۆسکۆ بۆ سەر ئۆکرانیا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کیربی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، ئۆستین "داوای لە مۆسکۆ کردووە بۆ ئاگربەستی دەستبەجێ لە ئۆکرانیا، هەروەها جەختی لەسەر گرنگی پاراستنی هێڵەکانی پەیوەندی نێوان ئەمریکا و رووسیا کردووەتەوە".

 

پێنتاگۆن پشتڕاستی کردبووەوە کە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا چەندین جار خۆی لە وەڵامدانەوەی هەوڵەکانی پەیوەندیکردن لەگەڵ بەرپرسانی ڕووسیا بەدوور گرتووە، لە دوای دەستپێکردنی هێرشە سەربازییەکەی بۆ سەر ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوباتەوە.