گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

لەخەبات پێنج کەس لەشەڕى نێوان دوو خێزاندا کوژران

2022.05.13 - 20:21
App store icon Play store icon Play store icon
لەخەبات پێنج کەس لەشەڕى نێوان دوو خێزاندا کوژران

ناس کورد-

 

لە گوندێکى سنووری شارۆچکەی رزگاری لە قەزای خەبات، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە پێنج کەس کوژران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، کاتژمێر (٧:٣٠)ی ئێوارە، ڕووداوێکی شەڕکردن لە گوندی کەورەبەن سنوری ناحیەی ڕزگاری لە قەزای خەبات لە نێوان دوو برا بەناوەکانی (ا. ر. پ.) و (ح. ر. پ.) روویدا.

 

وتیشى پاش گەیستنى پۆلیس دەرکەوت کەوا لەسەر کێشەی زەوی لە نێوان مام و سێ برازا بەناوەکانی (ا. ر. پ.) و (ن. ح.) و (ف. ح.) و (ف. ح.) دەبێتە دەمەقاڵی و گرژی لەنێوانیان ڕوودەدات لەم نێوەندەدا لە لایەنی یەکەم لە (ا. ر. پ.) و (ا. ا. ر.) و (ز. ا. ر.) و (س. ا. ر.) کوژراون و لە لایەنی دووەم (ف. ح.) کوژراوە وە دوو تۆمەتباریش بەناوەکانی (ف. ح.) و (ن. ح.) کە زامداربوونە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کراون.

 

پۆلیس دەڵێت، لەکاتی ئێستادا پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە کردوەتەوە بۆ ئەنجامدانی ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبارانی تاوانەکە.