ناس کورد-
میدیاى یەکێتى چەند بەڵگەنامەیەکى بڵاوکردەوە و پارتى تۆمەتبار دەکات بە کەمکردنەوەى داهاتى ناوخۆى سلێمانى.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی میدیاى یەکێتى، پاڵپشت بە ڕێنمایی ژمارە 2 سالێ 2021 ی وەزارەتی ناوخۆ، دەبێت سەرجەم نوسینگەكانی فێركردنی شۆفێری لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەرین، رسوماتی نوێكردنەوەی مۆڵەتی ساڵانە و سەرجەم غەرامە و رسوماتی بەشداریكردن لە خولی فێربوونی شۆفێری لە وەزارەتی ناوخۆی هەولێر بدەن.
میدیاى یەکێتى دەڵێت، ئەو بڕیارە بۆ ئەوەیە "داهاتی ناوخۆی ئەم ناوچانە كەم ببێتەوە. ئەمە بەشێكی بچووكی پلانێكی گەورەیە".