ناس کورد-
ئەندامێکى پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، حکومەتى عێراق ئەمساڵ بە نرخێکى زیاتر گەنم لە جوتیاران وەردەگرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
رێبوار ئەورەحمان (13-5-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند "ئەمساڵ لە وەرگرتنی گەنمی جوتیاراندا لەلایەنی حکومەتی عێراقەوە، پۆلێنکردنی گەنم لەسەر بنەمای پلە ١و٢و٣ نامێنێت".
دەشڵێت "هەروەها پارەی وەرگرتنی هەر تۆنێک ٥٠ یان ١٠٠ هەزار دینار زیاد دەکرێت".