ناس کورد-
دەنگی تەقە لەچوار ڕیانی سەرچنار لەسلێمانى بیسترا و پۆلیس دوو کەسى دەستگیرکرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس،دوای ئەوەی دەنگی تەقە لەچوار ڕیانی سەرچنار بیسترا دەستبەجێ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو سەرەنجام توانرا تۆمەتباران لەشارێی سالم دەستگیربكەن و دەستیشبگرن بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە تۆمەتباران تەقەیان پێكردبوو.
لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار:
أ ، ك ، م لەدایكبووی 2001
ر ،ص ،ع لەدایكبووی 2000
بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوان و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.