گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئامار

حکومەتى هەرێم پێنج هێندەى ساڵى رابردوو قەرزى لە هاوڵاتییان وەرگرتووەتەوە

2022.05.13 - 12:13
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم پێنج هێندەى ساڵى رابردوو قەرزى لە هاوڵاتییان وەرگرتووەتەوە

ناس کورد-

 

لەماوەى ساڵێکدا قەبارەى پێدانەوەى قەرزى حکومى لەلایەن هاوڵاتییان و بازرگانان و وەبەرهێنەرانەوە بۆ زیاتر لە پێنج هێندە بەرزبووەتەوە، ئەوەش بەپێی راپۆرتى سێیەمى جێبەجێکردنى یاساى چاکسازیی کە حکومەت رەوانەى پەرلەمانى کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەعید هەركی جێگری سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان، بە میدیاى پارتى رایگەیاند، بەپێی راپۆرتی دووەمی چاكسازی بۆ ساڵی 2021، ئەوکات تەنیا یەك ملیار دینار قەرز وەرگیرابووەوە، بەڵام لە راپۆرتی سێیەم بڕی وەرگرتنەوەی قەرز زیاد بووە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، بەپێی راپۆرتی سێیەم کە چەند رۆژێکە نێردراوەتە پەرلەمان، توانراوە پێنج ملیار و 250 ملیۆن دینار وەربگیرێتەوە.

 

بەوتەى هەرکى، قەرزەكان، كشتوكاڵی و خانووبەرە و هەموو قەرزێكی بازرگانی كە حكوومەت بە سەرمایەدار و وەبەرهێنەران و بازرگان و كۆمپانیاكان داوە دەگرێتەوە.