گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوسیا پەنا بۆ ’’ڕێگەى سەیر’’ دەبات بۆ دابینکردنى کەرەستە سەربازییەکانى

2022.05.13 - 10:47
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوسیا پەنا بۆ ’’ڕێگەى سەیر’’ دەبات بۆ دابینکردنى کەرەستە سەربازییەکانى

ناس کورد-

 

بەرپرسێکى باڵای ئەمەریکا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی گەمارۆکانی ڕۆژئاوا ڕووسیا ناچار بووە "بەشێک"ی قاپشۆڕ و ساردکەرەوە لە کەرەستە سەربازییەکانیدا بەکاربهێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جینا رایمۆندۆ، وەزیری بازرگانی ئەمەریکا دەڵێت "هەواڵێکمان لە ئۆکراینییەکانەوە هەیە کە کاتێک کەرەستە سەربازییەکانی رووسیا لەسەر زەوی دەبیننەوە، پڕە لە تەکنیک و کەرەستەى قاپشۆڕ و ساردکەرەوە"، ئەوەش بەپێی "سکاى نیوز".

 

شارەزایانی بواری تەکنەلۆجیا مەزەندەیان کردووە کە لە دوای سەپاندنی سزاکان لە دوای لەشکرکێشی بۆ سەر ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوبات، هەناردەکردن بۆ ڕووسیا بە ڕێژەی نزیکەی ٧٠% رووى لە دابەزین کردبێت.

 

نزیکەی ٣٠ وڵاتی ڕۆژئاوا ڕێوشوێنی سزای هاوشێوەیان لە دژی مۆسکۆ گرتووەتەبەر، ئەمەش وایکردووە هێزە چەکدارەکانی روسیا ئەو پێکهاتانە دەستەبەر بکەن کە پێویستن بۆ چاککردنەوەی کەرەستە سەربازییەکەی کە لە شەڕدا لاواز بووە.