گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەخشەڕێگایەکی نوێ

’’زیاتر لە 40 پەرلەمانتارى سەربەخۆ’’ کوتلەیەک پێکدەهێنن

2022.05.13 - 10:18
App store icon Play store icon Play store icon
’’زیاتر لە 40 پەرلەمانتارى سەربەخۆ’’ کوتلەیەک پێکدەهێنن

ناس کورد-

 

سەڵاح ئەلزینی پەرلەمانتاری سەربەخۆ ئاشکرای کرد، پەرلەمانتارە سەربەخۆکان گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی "ڕاگەیاندنی نەخشەڕێگایەکی نوێ"، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە ژمارەی ئەو پەرلەمانتارە سەربەخۆیانەی کە لەنێوان خۆیاندا رێککەوتوون لەسەر پێکهێنانی یەک کوتلە 40 پەرلەمانتاری تێپەڕاندووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەلزەینی لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى فەرمی وتى "ئێمە لەبەردەم نەخشەڕێگایەكی وردداین و كاتەكە كەمە، گەیشتوونەتە قۆناغی کۆتایی، نەخشەڕێگای نوێ کە لەلایەن سەربەخۆکانەوە ئامادەکراوە ڕادەگەیەنرێت”.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئێمە لەبەردەم دەستپێشخەرییەكداین كە ناو هەڵناگرێت، بەڵكو تایبەتمەندی و پێوەرەكانی بۆ سەرۆكی حكومەت و كابینەكەی هەڵگرتووە، ئەگەر دەستپێشخەرییەكە قبوڵ بكرێت، ناوەكان دەخەینەڕوو، هەروەها ئەو كەسانەش دەخەینەڕوو كە پێوەرەكانیان تێدایە".



ئەلزەینی وتیشی، "لە نێوان سەربەخۆکان لەسەر پرۆژەیەکی حکومی و نەگۆڕەکان ڕێککەوتن کرا، ئێمە پشت بە وادەیەک نابەستین بۆ ڕێکخستنی پڕۆژەکەمان و نەخشەڕێگا نوێیەکەمان. ئەوانەی دەیانەوێت لەگەڵیدا بن بەخێرهاتنیان دەکەین."

 

دەشڵێت، "دەبێت مامەڵە لەگەڵ دۆسیەى ئۆپۆزسیۆن بکەین وەک ئەوەی کە واقیعی بێت و ڕۆڵی چاودێریکردنی خۆی بەکاربهێنێت، نزیکترین بژاردە لە ئێمەوە ئۆپۆزسیۆن بوون بوو، بەڵام کوتلە گەورەکان داوای پێکهێنانی حکومەتیان لێکردین".