ناس کورد-
حکومەتی ئیسپانیان پڕۆژەیەکی ئامادەکردووە بۆ زیاتر پێدانی ڕۆژانی پشوو بە ژنان لەکاتی سوڕی مانگانەدا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی میدیاکانی ئیسپانیا، حکومەتی ئەو وڵاتە پڕۆژە یاسایەکی ئامادە کردووە کە ڕێگە بە ژنان بدرێت لەکاتی سوڕی مانگانەدا سێ ڕۆژ پشوو وەربگرن.
ئەگەر ئەو پڕۆژەیە پەسەند بکرێت، ئیسپانیا دەبێتە یەکەم وڵاتی ئەوروپی کە هاوکارییەکی لەوشێوەیە بە ژنانی کارکەر ببەخشێت، لەکاتێکدا چەندین وڵاتی ئاسیایی وەک، ژاپۆن، کۆریای باشور و تایوان پشووی زیاتر بە ژنان دەبەخشن لەکاتی سوڕی مانگانەدا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی سکای نیوز، 60% تا 90%ی ژنان لەکاتی سوڕی مانگانەدا ڕووبەڕووی گرفت و ئازاری زۆر دەبنەوە.