گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

وەزارەتی پێشمەرگە: بۆمبێک بە پێشمەرگەیەکدا تەقییەوە

2022.05.12 - 22:58
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی پێشمەرگە: بۆمبێک بە پێشمەرگەیەکدا تەقییەوە

ناس کورد-

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ڕایگەیاند، هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجامدا و دەشڵێت، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بۆمبێکی چێندراو بە پێشمەرگەیەکد تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە برینداربووە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-5-2022، ئۆپەراسیۆنێکی  هاوبەش لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عێراقی هێزەکانی میحوەری دووی قەرەتەپە ئەنجامدرا.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەم ئۆپەڕاسیۆنەدا، هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق توانیان بەشێکی زۆری ناوچەکە کێوماڵ بکەن، لە هەندێ خاڵدا نزیکبوونەتەوە لە یەکتری و هاوکاری و هەماهەنگی هەبوو، لەدەرئەنجامدا چەند شوێن و پەناگەیەکی داعش لەناو بردرا.: 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بەداخەوە، لەمیانی ئەو ئۆپەڕاسیۆنە سەرکەوتووەدا پێشمەرگەیەکی ئازاو قارەمان بەناوی

(ن.ض. د٦ /هاوار ڕۆستم) لەفەوجی ٢ی لیوای ۱۷ پیادە بۆمبێکی چێنراوی پێدا تەقیوە و بریندار بوو، لەئێستادا باری تەندروستی پێشمەرگەکە جێگرەو چارەسەری بۆ کراوە." 

 

ئەوەش هاتووە، "هێزەکانی پێشمەرگە لەو ئۆپەراسێۆنەدا، کێوماڵێکی وردی گوندەکانی (شۆراو، دەراجە، بەلەکەی سەروو، بەلەکەی خواروو، دۆڵی گولم کەوە، گوندی قۆری چایی) لە میحوەری دووی قەرەتەپە کرد." 

 

وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، "لەم ئۆپەڕاسیۆنەدا هیچ رووبەڕووبوونەوەیەکی راستەوخۆ، لەنێوان پێشمەرگە و پاشماوەی چەکدارانی داعش درووست نەبوو."