گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پیاوێک خوشکێکی خۆی و سێ کەسی دیکەی کوشت

2022.05.12 - 22:27
App store icon Play store icon Play store icon
پیاوێک خوشکێکی خۆی و سێ کەسی دیکەی کوشت

ناس کورد- 

بەگوێرەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ، ڕۆژی هەینیی ڕابردوو لەشاری کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەسێک خوشکێکی خۆی و سێ کەسی دیکەی لە بنەماڵەیەک کوشتووە و دواتر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی خوشکەکەی پەیوەندیی لەگەڵ کوڕێکی ئەو بنەماڵەیەدا هەبووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێکخراوەکە لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، "لە گوندی (قومشە)ی سەر بە شاری کرماشان ژنێکی گەنج بە ناوی زارا عەزیزی لەلایەن براکەیەوە ئاگر لە جەستەی بەردرا و کوژرا."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەم ژنە بە پاساوی پاراستنی نامووس و هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ کوڕێک لەلایەن براکەیەوە کوژراوە." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بکوژەکە دوایک وشتنی خوشکەکەی هەر یەک لە سەجاد عەزیزی کە لەگەڵ خوشکەکەی پەیوەندی هەبووە هەروەها جەعفەری عەزیزی باوکی سەجاد و هەروەها خزمێکی دیکەیانی بە ناوی ئەمیر عەزیزی بە چەک کوشتووە."

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، "بکوژەکە دوای کوشتنی ئەو جوار کەسە بە چەک کۆتایی بە ژیانی خۆشی هێناوە."