ناس کورد-
بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تەقەکەرانی ڕووداوەکەی ئەمشەوی سلێمانی ڕاگەیاند و دەڵێت، ڕووداوەكە بە هۆی ناكۆكی دوو بنەماڵە لەسەر كێشەی زەویوزار ڕوویداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەمید ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی بە میدیای فەرمیی یەکێتیی ڕاگەیاند، "چوار تەقەكەری ڕووداوەكەی ئێوارەی ئەمڕۆی سلێمانی دەستگیركراون."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ڕووداوەكە بەهۆی ناكۆكی دوو بنەماڵە لەسەر كێشەی زەویوزار ڕوویداوە."
بەوتەی سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی، لە ڕووداوێکی تەقەکردندا ئێوارەی ئەمڕۆ لە شەقامی 60 مەتریی سلێمانی کەسێک کوژرا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.