گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئایا جگەر زیانی تەندروستیی هەیە؟

2022.05.12 - 21:05
App store icon Play store icon Play store icon
ئایا جگەر زیانی تەندروستیی هەیە؟

 

ناس کورد- 

لەشکر حەمید، پسپۆڕی خۆراک لە نوسینێکدا باس لە سود و زیانەکانی جگەر دەکات و دەڵێت، جگەری ئاژەڵ و پەلەوەر كۆمەڵێک سودی هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ، بەڵام دەبێت ئاگاداربن جگەر ئامێری پاڵاوتنە لە لەشی ئاژەڵ یان مریشكدا و هەموو ئەو هۆرمۆن و دەرمانەی كە دەدرێت بەئاژەڵەكە یان مریشكەكە تێیدا كۆدەبێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی نوسینەکە:  

 

جگەری ئاژەڵ و پەلەوەر كۆمەڵێک سودی هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ؛ رێژەیەكی زۆر ڤیتامین B12 ی تێدایە کە سوودی هەیە بۆ زیادبوونی خوێن و یارمەتی دروستبوونی خڕۆكە سوورەكان دەدات و كاریگەری هەیە لەسەر تەندوسرتی دەمارەکان، بەهای خۆراكی بەرزە و دەوڵەمەندە بە پرۆتین، بە جۆرێک ۲۸.۱۸٪ ی پرۆتینە.

 

بەڵام دەبێ هەمانکات دەبێ ئاگاداربن جگەر ئامێری پاڵاوتنە لە لەشی ئاژەڵ یان مریشكدا و هەموو ئەو هۆرمۆن و دەرمانەی كە دەدرێت بەئاژەڵەكە یان مریشكەكە تێیدا كۆ دەبێتەوە، ژەهر لەلەشدا كۆدەكاتەوە، بۆیە پێویستە دڵنیا بین ئەو ئاژەڵە یان مریشكە ماوەیەكە هۆرمۆن و دەرمانی پێنەدراوە ئینجا بیخۆین.

 

بۆ ئەوانەی نەخۆشی دەردەشا (داء الملوك) یان هەیە جگەر گونجاو نییە چونکە بڕێکی زۆر ترشی یوریک درووستدەکات، رێژەیەکی زۆریش چەوری و کۆلیسترۆڵی تێدایە و بۆ ئەو کەسانە زۆر گونجاو نییە کە نەخۆشیی دڵ و بۆڕییەکانی خوێنیان هەیە.

 

هەروەها جگەری بەستوی هاوردە نەبێت چونكە رێژەیەكی زۆر نیتراتی سۆدیۆمی تێدایە کە لە هەندێک باردا زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت.

*****************************************

لەشكر حەمید

ئەندازیاری خۆراك