گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنەکەی ببینە

بەوێنە؛ بۆ یەکەمجار دیمەنی کونە ڕەشەکەی گەلەئەستێرەی کاکێشان بڵاوکرایەوە

2022.05.12 - 19:14
App store icon Play store icon Play store icon
بەوێنە؛ بۆ یەکەمجار دیمەنی کونە ڕەشەکەی گەلەئەستێرەی کاکێشان بڵاوکرایەوە

ناس کورد- 

لە نوسینێکدا لوقمان حەوێز، ئەندامی کۆمەڵەی گەردوونناسی تێکساس وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 12-5-2022، دیمەنی کونە ڕەشەکەی نێو چەقی گەلەئەستیرەکەمان بۆ یەکەمجار بڵاوکرایەوە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وێنە و دەقی نوسینەکە: 

me_ga.php?id=5235

ئەم وێنەیەی دەیبینن کە بۆ یەکەمجار بڵاودەکرێتەوە دیمەنی کونە ڕەشەکەی چەقی گەلەئەستێرەی ڕێی کاکێشانە Milky.Way، ڕێی کاکێشان ئەو گەلەئەستێرەیە کە کۆمەڵەی خۆرەکەی ئێمەشی تێدایە، ئەمە کونەڕەشی زەبەلاحی Sagittarius.A یە، بارستەکەی نزیکەی 4 ملیۆن هێندەی بارستەی خۆرە، بەهۆی زۆری بارستەکەی خزاوەتە نێو چەقی گەلەئەستیرەکەمان و هەر هەموو گەلەئەستێرەی ڕێی کاکێشان بە دەوری ئەو چەقەدا دەسوڕێنەوە کە ئەو کونەڕەشەی تێدایە...

 

ئەمە وێنەی دووەم کونەڕەشە بڵاودەکرێتەوە لە مێژوودا، لەڕێگەی تۆڕی تەلەسکۆپی Event.Horizon تۆمار کراوە، تەلەسکۆپەکانی ئێڤێنت هەڕایزن پڕۆژەیەکی جیهانیە بۆ چاودێری کردن و لێکۆڵینەوە لە کونەڕەشەکان بەکاردەهێنرێن، بەشێوەیەکی سەرەکیش ئاژانسی ناسا و ئاژانسی ئاسمانی ئەوڕوپی و کۆمەڵێک لایەنی تر تیایدا بەشدارن، ئەو تۆڕە لە کۆمەڵێک تەلەسکۆپی ڕادیۆیی گەورە و بەهێز پێک دێن کە لەسەر زەوین، لە چاودێری کردن و چرکاندنی ئەم دیمەنەش سود لە داتاکانی ڕوانگەکانی ناسا وەرگیراوە کە چاودێری تیشکی ئێکس دەکەن بەتایبەتی ڕوانگەی شاندرا بۆ تیشکی ئێکس کە لە بۆشایی ئاسمانە...

 

گەلەئەستیرەکەمان ڕێی کاکێشان زۆر زەبەلاحە و تیرەکەی 120 هەزار ساڵی تیشکیە، نزیکەی 400 ملیار ئەستێرەشی تێدایە، هەندێکیان وەک خۆری ئێمەن و هەندێکیان گەورەترن و زۆریشیان بچوکترن، کۆمەڵەی خۆری ئێمە نزیکەی 27 هەزار ساڵی تیشکی لە چەقی ڕێی کاکێشان دورە واتە هێندەش لەم کونەڕەشە دورە، دەیەها ساڵە دەزانین لە نێو چەقی گەلەئەستیرە زەبەلاحەکان کونێکی ڕشی زەبەلاحیش هەیە، ئەو کونەڕەشانە بارستەیان هێندە زۆر بۆیە خزاونەتە نێو چەقی گەلەئەستیرەکان، ئەو کونەڕەشە زەبەلاحانە لەگەڵ بارستەی تاریک ڕۆڵیکی گرنگیان هەیە لە ڕاگرتنی هاوسەنگی گەلەئەستێرەکان...

 

ئەمە دووەم جارە لە مێژوودا وێنەی کونێکی ڕەش بڵاودەکرێتەوە، لە مانگی نیسانی ساڵی 2019 بۆ یەکەم جار دیمەنی کونێکی ڕەش لەلایەن هەمان تیم و پڕۆژە بڵاوکرایەوە کە کونەڕەشەکەی نێو جەرگەی گەلەئەستێرەی M87 بوو...

 

خودی یان چەقی کونەڕەشەکان ناتوانرێت ببینرێت یان بزانرێت چۆنە، بەڵام لەم وێنەیە و ئەوەی پێشوش ئەوەی دەبینرێت تیشکەکانی ئێکسە بەدەوری کونەڕەشەکە بە دەوری سنوری نەگەڕانەوەی دەوری کونە ڕەشەکە، تا ئەو سنورە دەتوانرێت تیشک و بارستەکانی دەوری کونە ڕەشەکە ببینرێت، لەو سنورەوە ئیتر تاریکە و تا ئێستا نهێنیەکی گەورەیە...