گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

حکومەتی هەرێم هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات؛ دۆخێکی مەترسیدار بەڕێوەیە

2022.05.12 - 17:48
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدات؛ دۆخێکی مەترسیدار بەڕێوەیە

ناس کورد- 

بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان هۆشداری دەدات لەوەی وشكەساڵییەکی مەترسیدار ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكات و دەڵێت، " پێویستە خۆمان بۆ وشكەساڵیی سەخت ئامادە بكەین”.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. كاروان سەباح، بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان (پێنجشەممە 12-5-2022) بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی ڕاگەیاند، "پێویستە خۆمان ئامادە بكەین بۆ وشكەساڵییەكی سەخت و پێشبینیدەكرێت بەهۆی گۆڕانكاری لە كەشوهەوا 60 %ی ئاوی سەر زەوی لە هەرێمی كوردستان كەم ببێتەوە." 

 

ئاماژە بەوەش دەکات، " مەترسییەكی دیكە كە ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردووە كەمبوونەوەی بارانبارینە، پێشتر لەماوەی مانگێکدا باریوە، بەڵام ئێستا لە ماوەی دوو ڕۆژدا بارانی بەخوڕ دەبارێت، بەوەش زەوی ناتوانێت هەمووی بەیەكەوە وەربگرێت و ئاوی سەرزەوی و ژێرزەوی كەم دەكات." 


بەڕێوەبەری گشتیی سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم هۆشداریش دەدات لەوەی، پێشبینی دەكرێـت وشكەساڵییەکی مەترسیدار ڕوو لە هەرێمی كوردستان بكات."