گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

محەمەد تۆفیق ڕەحیم ئەندامى خانەى ڕاپەڕاندنی گۆڕان دەستی لەکارکێشایەوە

2019.07.27 - 15:36
App store icon Play store icon Play store icon
محەمەد تۆفیق ڕەحیم ئەندامى خانەى ڕاپەڕاندنی گۆڕان دەستی لەکارکێشایەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سەرچاوەیەک لەناو بزوتنەوەى گۆڕان بە ناس کوردی ڕاگەیاند، محەمەد تۆفیق ڕەحیم، ئەندامی خانەى راپەڕاندنی گۆڕان دەستی لەکارکێشایەوە. . سەرچاوەیەک لەناو بزوتنەوەی گۆران بە ناس کورد-ی وت ، محەمەد تۆفیق رەحیم کێشەی لەگەڵ خانەی راپەڕاندن ھەبووە، خانەی راپەڕاندنیش پێشنیاری بوون بە جێگری سەرۆکی ھەرێمیان بۆ کردووە . . سەرچاوەکە وتیشی، لەبەرامبەر وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆکی ھەرێم لەلایەن محەمەد تۆفیق رەحیم، مستەفا سەید قادر پۆستێکی باڵای ناو بزوتنەوەکە وەردەگرێت کە پێدەچێت رێکخەری گشتی بێت. . ناس کورد چەند جارێک پەیوەندى بە محەمەد تۆفیق رەحیم، کرد بەڵام مۆبایلەکەى داخرابوو و وەڵامى پەیوەندییەکانى نەدایەوە.   . محەمەد تۆفیق ره‌حیم، یه‌كێك بوو‌ له‌ سه‌ركرده‌ دیاره‌كانی ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و زاوای نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌ری گشتی کۆچكردووی گۆڕان بوو. . محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم له‌ ساڵی 1953 له‌ سلێمانی له‌دایكبووه‌ و سه‌ره‌تا له‌ ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا ده‌ستی به‌كاری سیاسی كردوه‌ و له‌دوای روخانی رژێمی به‌عس له‌ ساڵی 2003 و له‌ ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیكردنی مام جه‌لال بۆ ئه‌نجومه‌نی حوکم، وه‌زیری پیشه‌سازیی عێراق بووه‌. . دواتر و له‌ ساڵی 2006، محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، وازی له‌ یه‌كێتی  هێنا و چووه‌ ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌، له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێمى كوردستان كه‌ بڕیار بوو له‌ كۆتاییه‌كانی ساڵی 2017 به‌ڕێوه‌بچێت، تاكه‌ كاندید و ركابه‌ری مه‌سعود بازرانی، سه‌رۆكی پێشوی هه‌رێمی كوردستان بوو بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم. . بڕوانامه‌ی ئه‌ندازیاریی له‌ زانكۆی موسته‌نسریه‌ له‌ به‌غدا هه‌یه‌ و دواتر خوێندنی باڵای له‌ زانكۆكانی فەڕە‌نسا و به‌ریتانیا خوێندوه‌. .