گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕەوشی کەشوهەوای سبەینێ هەینی ڕاگەیەنرا

2022.05.12 - 16:58
App store icon Play store icon Play store icon
ڕەوشی کەشوهەوای سبەینێ هەینی ڕاگەیەنرا

ناس کورد- 

بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکان، کەشوهەوای سبەینێ هەینی جێگر دەبێت و کەشوهەواش فێنک و لە شەودا سارد دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سبەینێ هەینی 13-5-2022، ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵێکی ڕوون دەبێت لەگەڵ بوونی کەمێک پەڵە ھەور لەکاتەکانی دوای نیوەرۆدا. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پلەکانی گەرما بەجێگیری دەمێنێتەوە و لەناوچە شاخاوییەکاندا بەڕاورد بە ئەمرۆ کەمێک نزمدەبنەوە و بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ٢٥ بە ١٣ ، ھەولێر ٢٨ بە ١٦ پلە ، دھۆک ٢٧ بە ١٥ پلە ، ھەڵەبجە ٢٦ بە ١٤ پلە ، کەرکوک ٢٩ بە ١٨ پلە ) لەناوچەکانی گەرمیان ٣٢ بە ١٧ پلە دەبێت ، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٢٥ بە ١٤ پلە ئەبێت ، لە سنوری ئیدارەی سۆران ٢٣ بە ١٢ پلە دەبێت. 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ' خێرایی با بەگشتی ئاسایی دەبێت، بەڵام لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاوییەکانی رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر لەکاتەکانی ئێوارە و شەودا خێرای با چالاک دەبێت بەخێرایی ١٨ تا ٣٥کیلۆمەتر، ئەم بایە لەناوچە شاخاوییە سنورییەکانەوە بەرەو ناوچە نزمەکان دێت بۆیە ھەوایەکی وشک و ساردی دەبێت و ھەوای ئاسمانیش پاک و ڕوون دەکاتەوە تا پێش نیوەرۆی رۆژی شەمە ١٤-٥-٢٠٢٢ بە چالاکی ناوبەناو دەمێنێتەوە."