گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵگەنامە

شەش پەرلەمانتارى کورد داواى ’’دانانى گومەز دەکەن لەسەر گۆڕە پیرۆزەکانى شیعە لە سعودیە’’

2022.05.12 - 14:50
App store icon Play store icon Play store icon
شەش پەرلەمانتارى کورد داواى ’’دانانى گومەز دەکەن لەسەر گۆڕە پیرۆزەکانى شیعە لە سعودیە’’

ناس کورد-

 

شەش پەرلەمانتاری کورد لە بەغدا واژووی یاداشتێکیان کردووە بۆ ئەوەی حکومەتی عێراق داوا بکات لە دەسەڵاتدارانی سعودیە گومەز لەسەر ئەو گۆڕانەی بەقیعی مەدینە دروست بکات کە بەلای شیعەکانەوە پیرۆزن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی نوسراوێک کە لەلایەن 14 پەرلەمانتارەوە واژۆکراوە، داواکراوە بەغدا داوا لە سعودیە بکات گومەز لەسەر ئەو گۆڕانەی بەقیعی مەدینە دروست بکات کە بەلای شیعەکانەوە پیرۆزن.

 

شەش لەو پەرلەمانتارانەى کە واژۆیان لەسەر نوسراوەکە کردووە کوردن و پێکهاتوون لە پەرلەمانتارانى یەکێتى (سۆزان مەنسور، كاروان عەلی یاروەیس، ئیمان عەبدوڕەزاق، رۆنزی زیاد سیدۆ، ئەحلام رەمەزان)، لەگەڵ (سروە عەبدولواحید سەرۆکى فراکسیۆنى نەوى نوێ).